لِإِیلَـٰفِ قُرَیۡشٍ ﴿١﴾
(لەشکری ئەبرەھەی لە ناو برد وتەفر وتونای کردن) لەبەر ھۆگری قوڕەیش
إِۦلَـٰفِهِمۡ رِحۡلَةَ ٱلشِّتَاۤءِ وَٱلصَّیۡفِ ﴿٢﴾
ھۆگریان بە ھاتووچۆی زستانان(بۆ یەمەن) وھاوینان(بۆ شام) واتە(تا لێیان تێک نەچێت)
فَلۡیَعۡبُدُواْ رَبَّ هَـٰذَا ٱلۡبَیۡتِ ﴿٣﴾
دەی با (قورەیش لەبەرامبەر ئەم ھەمووە ناز ونیعمەتەدا) خاوەنی ئەم ماڵە (کەعبەی پیرۆز) بپەرستن
ٱلَّذِیۤ أَطۡعَمَهُم مِّن جُوعࣲ وَءَامَنَهُم مِّنۡ خَوۡفِۭ ﴿٤﴾
ئەو زاتەی کە لەبرسێتیەکی یەکجار توند (ڕزگاری کردن) وخواردنی پێبەخشین، وە دڵنیای کردن لە ترس وبیمێکی گەورە و(پاراستنی)