قُلۡ هُوَ ٱللَّهُ أَحَدٌ ﴿١﴾
(ئەی موحەممەد ﷺ) بڵێ: ھەر ئەو (اللە) یە خوای تاک وتەنها
ٱللَّهُ ٱلصَّمَدُ ﴿٢﴾
ئەو خوایەی بێ نیاز وجێی نیاز وئومێدی (باوەڕدارانە)
لَمۡ یَلِدۡ وَلَمۡ یُولَدۡ ﴿٣﴾
کەسی لێ نەبووە ولەکەس نەبووە
وَلَمۡ یَكُن لَّهُۥ كُفُوًا أَحَدُۢ ﴿٤﴾
وە ھەرگیز ھیچ کەس ھاوشێوە وھاوتای ئەو نیە